Enes Kaplan
24 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند شکستیان بە سەرجەم رێکخراوە تیرۆریستییەکان هێناوە و گوتی: "هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەرووی هەمووشیانەوە پەکەکەمان شکستپێهێناوە کە لە سنوورەکانی ناوخۆی وڵاتەکەماندا ناتوانن کردە ئەنجام بدەن''.
لە میانی بەڕێوەچوونی حەوتەمین کۆنگرەی گشتیی ئاک پارتی کە لە هۆڵی وەرزشی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش بە لایەنگرانی پارتەکەی کرد.
ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە سەربازانیان لە سنوورەکاندا، ئاسایش لە شارەکاندا، جەندرمە لە گوندەوارەکاندا و ئاسایشی کەناردەریاکان لە کەناراوەکاندا و هەواڵگریش لە هەموو شوێنێک شەو و رۆژ کار دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی بۆ گەل و، رایگەیاند: ''هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەرووی هەمووشیانەوە پەکەکەمان شکستپێهێناوە کە لە سنوورەکانی ناوخۆی وڵاتەکەماندا ناتوانن کردە ئەنجام بدەن''.
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی ئەردۆغان، باسی لە کەرتی گواستنەوە کرد و، ئەوەی خستەڕوو کە لە هێڵی ئاسمانییدا هەنگاوی گرنگیان ناوە و، ژمارەی فڕۆکەخانەکانیان لە ٢٦ەوە گەیاندووەتە ٥٦ فڕۆکەخانە و، رایگەیاند: ''تورکیا کە ئەگەر بە هۆی پەتاکەشەوە تووشی بێ بازاڕی بووبێتەوە، بەڵام وەک وڵاتێکی خاوەن گەورەترین ژێرخانی هێڵی ئاسمانیی لە جیهاندا لە ریزبەندەکانی یەکەمدایە''.