01 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەم وڵاتە دەکەینە گۆڕی قۆرخکاران".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "قۆرخکاری لە ئایینی ئێمەدا حەرامە، ناتوانن ئەو کارە بکەن. ئەگەر ھەبێت بیکات سزاکەی وەردەگرێت".
ئەردۆغان گوتیشی: "ھەرگیز جارێکی دیکە تورکیا داھاتووی سیاسیی و ئابووریی رادەستی جەھەپە و رەچەتەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی و دامەزراوە ئابوورییە ھاوشێوەکانی ناکات".