Sinan Uslu
21 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌نگۆی دیارنه‌مانی ١٢٨ ملیار دۆلار له بانكی ناوه‌ندیی توركیا رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت هه‌وڵدان نییه بۆ تێگه‌یشتن له چاره‌نووسی ده‌نگۆی ١٢٨ ملیار دۆلار، بۆیه هیچی راست نییه. (ده‌نگۆی ١٢٨ ملیار دۆلاره‌كه) نه ژماره‌كه راسته نه واتادان به‌وه راسته و نه هه‌ڵمه‌تێك به ناوی ئه‌و ژماره‌یه‌وه راسته. سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه و نه‌زانییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاک پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌نگۆی دیارنه‌مانی ١٢٨ ملیار دۆلار له بانكی ناوه‌ندیی توركیا گوتی: "ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت هه‌وڵدان نییه بۆ تێگه‌یشتن له چاره‌نووسی ده‌نگۆی ١٢٨ ملیار دۆلار، بۆیه هیچی راست نییه. (ده‌نگۆی ١٢٨ ملیار دۆلاره‌كه) نه ژماره‌كه راسته نه واتادان به‌وه راسته و نه هه‌ڵمه‌تێك به ناوی ئه‌و ژماره‌یه‌وه راسته. سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه و نه‌زانییه".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "له‌وه بگه‌ڕێن كه ١٢٨ ملیار دۆلار چییه و چۆن به‌ڕێوه‌ده‌برێت، (سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال) كڵچدارئۆغڵو كه ته‌نانەت ١٢٨ بلۆكی له‌سه‌ریه‌ك دانه‌ناوه، دێت باسی ئه‌وانه ده‌كات".