Emrah Gökmen
01 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2023
ئیستانبوڵ - AA
ئەو گومانلێکراوەی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئیستانبوڵ دەستگیر کرا و دەرکەوت بەناو بەرپرسی باڵای رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە، لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، لەژێر رۆشنایی ئەو زانیارییە هەواڵگرییەی پێیاندرابوو، بۆیان دەرکەوت (م.م.ب.) کە ناوە نهێنییەکەی ''ئەبو حوزەیفە''یە و لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٨دا لە گرێ سپی، منبج و رەققە بەناو بەپرسی باڵای رێکخراوەکە بووە لە ئیستانبوڵە.
(م.م.ب.) دوای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا دەستگیرکرا لە دوای رێوشوێنەکانی ئاسایش و دادگاییکردنی، بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کرا.