Nurten Aslan
20 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2018
دیاربەکر- AA
گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیای SunExpressی نێوان دیاربەکر و ئەڵمانیا دەستیپێکرد.
گەشتەکان لە نێوان دیاربەکر و هەریەک لە فرانکفۆرت، دوسڵدۆرف و هانۆڤەر ئەنجامدەدرێن و یەکەمینی ئەو گەشتانەش لە فرانکفۆرتەوە ئەنجامدرا.
ئەو فڕۆکەیەی کە لە شاری فرانکفۆرتەوە فڕیبوو لە فڕۆکەخانەی دیاربەکر نیشتەوە. فڕۆکەکە بە پرژاندنی ئاو لە تانکەرەکانەوە، پێشوازیی لێکرا. دواتر گوڵ بەسەر سەرنشینەکانی فڕۆکەدا دابەشکرا.
جێگری پارێزگاری دیاربەکر، حەسەن گۆکپنار و بەڕێوەبەری پەیوەندییە دامەزراوەییەکانی کۆمپانیای SunExpress، سەردار ئاڵیاماچ گوڵیان پێشکەش بە تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە کرد.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.