Hamdi Çelikbaş
20 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
دیمەنەکانی کامێرای چاودێریی ساتی پەلاماردانی پەرلەمانتاری ئاک پارتی، ئیبراهیم خەلیل یڵدز و شاندی یاوەری لە شارۆچکەی سروج سەربە پارێزگای ئورفا، بڵاوکرانەوە.
لە دیمەنەکانی رووداوەکەدا کە رۆژی بەر لە جەژنی رەمەزان روویداوە، ئەوە دەبینرێت کە لەچوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، پەرلەمانتاری ئاک پارتی، ئیبراهیم خەلیل یڵدز و سەرۆکی لقی پارتەکە لە سروج، نایف بولبول بە یاوەری چەند کەسێک لە ناوەندی شارۆچکەکە سەردانی دوکانداران دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا دەچنە ناو دوکانێکەوە.
ئیبراهیم خەلیل یڵدز سڵاو لەو کەسانە دەکات کە لەناو دوکانەکەدان و دوای ئەوەی تەوقە لەگەڵ خاوەنی دوکانەکەدا دەکات، دەست بە قسەکردن دەکات. خاوەنی دوکانەکە بێ ئەوەی وەڵامی قسەکانی بداتەوە، گوێ لە یڵدز دەگرێت و هاوکات سەرگەرمی بەڕێکردنی مشتەرییەکانیەتی.
هەر لە دیمەنەکاندا لە کاردانەوەی خاوەنی دوکانەکە و ژمارەیەک لەو کەسانەی لەوێن، یڵدز بەرەو دەرگاکە هەنگاو دەنێت و دەیەوێت بڕواتە دەرەوە، بەڵام بە هۆی تکای مشتەرییەکەوە وێنە لەگەڵ مندالێکدا دەگرێت.
ئەوەش دەبینرێت کە لەدوای چوونە دەرەوەی یڵدز لە دوکانەکەدا، کەسێک کە لەناو دوکانەکەدا پاڵ بەو کەسانەوە بۆ دەرەوە دەنێت کە یاوەری پەرلەمانتارەکە دەکەن.
کەسێکی دیکەش دەبینرێت کە هەر لە دوکانەکەدایە و دەیەوێت رێگە لەو کەسە بگرێت. لەدوای ئەوەش، ئەو کەسەی کە کەوتووەتە سەر زەوییەکە و خاوەنی دوکانەکە، بەو کوتەکانەی دەیگرن بە دەستیانەوە، پەلاماری گرووپەکەی سەر بە ئاک پارتی دەدەن و دەیانەوێت لێیان بدەن.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.