Fahrettin İbrahim
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتی ئاكپارتی بینالی یڵدرم و سه‌رۆكی گشتی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وله‌ت باخچه‌لی، ناوی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریی تۆمار ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، بریكاری سه‌رۆكی گشتی ئاكپارتی بینالی یڵدرم و سه‌رۆكی گشتی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وله‌ت باخچه‌لی، رۆژی هه‌ینی ٤ی ئایار ناوی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریی ئه‌و وڵاته تۆمار ده‌كه‌ن.
به پێیه ئه‌و زانیارییانه، سه‌ردانه‌كه بۆ دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی رۆژی هه‌ینی ٤ی ئایار كاتژمێر ١١ ئه‌نجام ده‌درێ.