Zehra Melek Çat
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
له پێشانگایه‌كدا كه له لایه‌ن ١٠ وێنهكێشهوه كه نۆیان بیانین و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هونه‌ردا كردوویانه‌ته‌وه، جوانییه كولتووریی و مێژووییه‌كانی توركیا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. پێشانگاكه لەژێرناوی"توركیای قه‌شه‌نگم" و له ناوچه‌ی سوڵتان ئه‌حمه‌دی ئیستانبوڵ كراوه‌ته‌وه و تاکو ١٥ی ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت.
یه‌كێك له‌و وێنهكێشانهی كاره‌كانی له پێشانگاكه‌دا نماییشكراوه، ئهلڤیرا یاكۆڤچیكی ئۆكراینییه، ئه‌و له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ هاورێكانیدا له میانی پێشانگایەكدا باسیان له‌وه‌كردووه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی جوانییه‌كانی توركیاوه و بڕیاریان داوه پێشانگای توركیای قه‌شه‌نگم" بكه‌نه‌وه.

ئهلڤیرا یاكۆڤچیك باسی له‌وه‌كرد چوار ساڵ پێش ئێستا له شاری دۆنێتسكی ئۆكرایناوه هاتوون و به‌تایبه‌ت سه‌ریان له جوانی ئه‌ندازیاریی و باشی مرۆڤه‌كانی توركیا سووڕماوه و رایگه‌یاند "به درێژایی ژیانم وێنه‌م كێشاوه و لێره بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگام به خه‌یاڵدا هات. ئیستانبوڵ وه‌ك چاوم وایه... ده‌مه‌وێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا به نیگاره‌كانی خۆم ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆریش نه‌بن، پێشانگایه‌كی كه‌سه بكه‌مه‌وه".
یاكوڤیجیك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناوی "توركیای قه‌شه‌نگم" زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر كردووه و، خه‌ڵكی توركیا خوێنگه‌رم و دۆستی گیانی به‌گیانین.

گوتیشی: "ته‌لارسازی، پێكهاته‌ی مێژوویی و رۆحی ئیستانبوڵ و وڵاته‌كه زۆر جوانه. من عاشقی ئیستانبوڵم. سرووشتێكی ته‌واو و بێ كهموكوڕه. سه‌ردانی شاره‌كانی وه‌ك ئیزمیر، مارماریس، داتچا، بۆدرووم، بورسا و چاناككالهم كردووه. رۆحیهتیانم زۆر خۆش‌ویست. بیرۆکەی سه‌ره‌كی له كاره‌كانمدا پێشكه‌شكردنی كۆن و نوێیه به‌یه‌كه‌وه".