ئیستانبوڵ ــ AA
لە ھەفتەی کۆتایی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا، یانەی بێشیکتاش بە بردنەوەی لە یانەی گۆزبتە بەئەنجامی ٢-١ بە فەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە.
لە ھەفتەی کۆتایی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا، یانەی بێشیکتاش بووە میوانی یانەی گۆزبتە.
لە خولەکانی ١٠ و ٦٩ یارییەکەدا، یاریزانانی بێشکیاتش، دوماگۆڤ ڤیدا و رەشید غەزالی دوو گۆڵیان بۆ یانەکەیان تۆمارکرد و لە خولەکەی ٢٤ی یارییەکەیشدا، تاکە گۆڵی یانەی گۆزبتە لەلایەن یاریزان ئەلباسان ئۆزتۆرک تۆمارکرا.
یارییەکەیش بە ئەنجامی ٢ ـ ١ لە بەرژەوەندی یانەی بێشکیاتش کۆتایی ھات.
بەم بردنەوەیەش، یانەی بێشکیاتش بە کۆکردنەوەی ٨٤ خاڵ بە فەرمی بووە پاڵەوانی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا، بۆ ئەم وەرزەی خولەکە.
بەمەیش بێشیکتاش بۆ شازدەهەمین جار لە مێژووی خۆیدا، بووە پاڵەوانی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا .
