Hüseyin Burak Demirer
16 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2021
ئەنقەرە- AA
لە میانی یارییەکانی کۆمەڵەی شەشەمی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ (یورۆ ٢٠٢٠)، هەڵبژاردەی فەڕەنسا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووەوە.
رووبەڕووبوونەوەکە لە یاریگای ئالیانز لە شاری میونخ باشووری ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
لە خولەکی ٢٠ی یارییەکەدا، یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، لوکاس هێرناندێز تۆپەکەی بەرەو گۆڵی هەڵبژاردەی بەرامبەر برد، بەڵام کاتێک یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ماتس هومێڵس ویستی رێگری لە پێشڕەوی هێرناندز بکات تۆپەکەی ناردە ناو گۆڵەکەی خۆیان و بەمەش ئەنجامی یارییەکە بوو بە ٠-١ لە بەرژەوەندی فەڕەنسا.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، هەوڵەکانی هەردوو هەڵبژاردە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بێ ئەنجامبوون و یارییەکە بە ٠-١ لە بەرژەوەندی فەڕەنسا کۆتایی هات.