Hüseyin Burak Demirer
17 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
لە پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ (یورۆ ٢٠٢٠) و لە میانی یارییەکانی گرووپی Aدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی سویسرا بووەوە.
یارییەکە لە یاریگای رۆمای ئۆڵۆمپی بەڕێوەچوو.
لە خولەکی ٢٦دا، یاریزان مانوێل لۆکاتێلی گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٥٢دا، لۆکاتێلی گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تۆمار کرد.
لە کۆتا ساتەکانی یارییەکەدا و لە خولەکی ٨٩دا، یاریزان چیرۆ ئیمۆبیلێ گۆڵی سێیەمی بۆ هەمان هەڵبژاردە تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندی ئیتاڵیا کۆتایی هات.
بەمشێوەیە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یەک لەدوای یەک بۆ جاری دەیەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە ریزبەندی دووەمی گرووپەکە و بووە یەکەم هەڵبژاردە کە سەرکەوتنی بۆ کۆتایی خولی ١٦ی یورۆ ٢٠٢٠ مسۆگەر کردبێت.