رۆما - AA
لە دووەم هەفتەی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا (سێری ئا) یانەی ئاتاڵانتا و یانەی ئەی سی میلان بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوون.
یانەی ئاتاڵانتا میوانداری یانەی ئەی سی میلانی کرد.
لە خولەکی ٢٩دا، یاریزان روسڵان مالینۆڤسکی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئاتڵانتا تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
یاریزان ئیسماعیل بن ناسر لە خولەکی ٦٨دا، گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی ئەی سی میلان تۆمار کرد و هەردوو یانە بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی خاڵەکانی هەردوو یانە بۆ چوار خاڵ بەرز بووەوە.
لە میانی رووبەڕووبوونەوەکانی دیکەی سێری ئا، یانەی ناپۆلی بە ئەنجامی ٤-٠ بەسەر یانەی مۆنزادا سەرکەوت.
هەروەها یاری نێوان ئێمپۆلی- فیۆرێنتینا بە ئەنجامی ٠-٠ و یاری نێوان بۆلۆنا- هێلاس ڤێرۆنا بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.