Şenhan Bolelli
21 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2022
مەدرید- AA
لە میانی رووبەڕووبوونەوەکانی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (La Liga)دا، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٤-١ لە یانەی سێلتا ڤیگۆی بردەوە.
یارییەکە بە لێدانی پەناڵتی دەستی پێ کرد و لە خولەکی ١٣دا، یاریزان کەریم بنزیمە گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد.
لە خولەکی ٢٣دا، یاریزان یاگۆ ئاسپاس گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی سێلتا ڤیگۆ تۆمار کرد.
یاریزان لوکا مۆدریچ لە خولەکی ٤٢دا، گۆڵی دووەمی بۆ ریال مەدرید تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٥٦ دا، یاریزان ڤینیسیوس جونیۆر گۆڵی سێیەمی بۆ ریال مەدرید تۆمار کرد و ١٠ خولەک دواتر، یاریزان فێدریکۆ ڤالڤێردێ ژمارەی گۆڵەکانی هەمان یانەی بۆ چوار گۆڵ، بەرز کردەوە.
بەم شێوەیە یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٤-١ یارییەکەی بردەوە و ژمارەی خاڵەکانی گەیشتە شەش خاڵ.
لە بەرامبەریشدا یانەی سێلتا ڤیگۆ لە یەک خاڵدا مایەوە.