Şenhan Bolelli
04 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2022
مەدرید - AA
لە میانی هەفتەی چوارەمی یارییەکانی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێی (La Liga)دا، یانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی یانەی سێڤیلیا بووەوە.
یاریزان رافینیا لە خولەکی ٢١دا، گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد و لە خولەکی ٣٦دا، یاریزان رۆبێرت لەڤاندۆڤسکی ژمارەی گۆڵەکانی ئەو یانەیەی بۆ دوو گۆڵ بەرزکردەوە و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٥٠دا، یاریزان ئێریک گارسیا گۆڵی سێیەم و کۆتایی بۆ بارسێلۆنا، تۆمار کرد.
یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات، بەم ئەنجامەش ئەو یانەیە ژمارەی خاڵەکانی بۆ ١٠ خاڵ بەرزکردەوە و بۆ ریزبەندی دووەمی یانە ئیسپانییەکان سەرکەوت.
لە بەرامبەریشدا یانەی سێڤیلیا بە یەک خاڵ لە ریزبەندی ١٧دا مایەوە.
هەروەها لەڤاندۆڤسکی بەو گۆڵەی کە لەم یارییەدا تۆماری کرد، ژمارەی گۆڵەکانی لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا بۆ پێنج گۆڵ بەرز کردەوە و لەگەڵ یاریزان ئیاگۆ ئاسپاس، بووە باشترین گۆڵکاری لا لیگا.