ھەولێر ــ AA
بەبڕیاری یەکێتیی تۆپی ئاسیا، یارییەکانی تۆپی پێ تایبەت بە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە پاڵەوانێتی جامی ئاسیا بۆ ئاستی لاوان لە شاری بەسرە ئەنجام نادرێن و گواستراونەتەوە وڵاتێکی دیکە، ئەوەیش بەھۆی گرژییەکانی ئەم دواییە کە لە عێراق روویاندا.
لەمبارەیەوە یەکێتیی تۆپی پێ عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیاربوو لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، یارییەکانی تۆپی پێ تایبەت بە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە پاڵەوانێتی جامی ئاسیا بۆ ئاستی لاوان لە شاری بەسرە ئەنجام بدرێن، بەڵام بەبڕیاری یەکێتیی تۆپی ئاسیا، یارییەکان لە بەسرە ئەنجام نادرێن و گواستراونەتەوە وڵاتێکی دیکە، ئەوەیش بەھۆی گرژییەکانی ئەم دواییە کە لە عێراق روویاندا.
راشیگەیاندووە کە لە ماوەکانی داھاتوودا، یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا، ناوی ئەو وڵاتە رادەگەیەنێت کە میوانداری یارییەکانی تۆپی پێ تایبەت بە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە پاڵەوانێتی جامی ئاسیا بۆ ئاستی لاوان دەکات.
ئاماژەی بەوەیشداوە کۆمەڵەی ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە کۆتاییەکانی جامی ئاسیا بۆ ئاستی لاوان، ھەڵبژاردنەکانی کوێت و ھیندستان لەخۆدەگرێت، ئەوەیش دوای ئەوەی ئوسترالیا راگەیاندووە کە بەشداری لە پاڵاوتنەکاندا ناکات.
دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر وازھێنانی یەکجاری خۆی لە کاری سیاسیی راگەیاند، لایەنگرانی رەوتی سەدر ھەڵیانکوتایە سەر کۆشکی کۆماریی و بارەگای ئەنجوومەنی وەزیران لە ناوچەی سەوز.
دوای ئەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی سەدر و ھێزە ئەمنییەکاندا روویدا، پاشان گرژیی و ئاڵۆزییەکان بوونە ھۆی روودانی پێکھەڵپڕژان لەنێوان لایەنە ناکۆکەکان رووی دا و بەدەیان کەس بوون بە قوربانی.