Yunus Kaymaz
02 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ- AA
له میانی ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌وتی پرێمه‌رلیگدا، یانه‌ی چێڵسی میوانداریی یانه‌ی ساوسامپتنی كرد.
یارییه‌كه له یاریگای ستامفۆرد بریج به‌ڕێوه‌چوو، و بلوز توانی له خوله‌كی نۆی گێمی یه‌كه‌مدا به گۆڵێكی چاڵۆبا ئه‌نجامه‌كه بكاته ١-٠.
دواتر له‌گێمی دووه‌مدا و له خوله‌كی ٦١دا، ۆرد پراوز توانی ئه‌نجامه‌كه بۆ ساوسامپتن یه‌كسان بكاته‌وه و بیكاته ١-١ به‌ڵام له خوله‌كی ٧٧دا كارتێكی سووری وه‌رگرت و یانه‌ی میوانی به ١٠ یاریزانه‌وه هێشته‌وه.
له‌و خوله‌كه به دواوه، یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ فشاره‌كانی زیاد كرد و له خوله‌كی ٨٤ و ٨٩دا به گۆڵه‌كانی وێرنه‌ر و چیڵوێڵ، توانی ئه‌نجامه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بكاته ٣-١.
چێڵسی توانی به به‌رزكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی بۆ ١٦ خاڵ، به جیاوازیی یاریی بچێته‌وه پێشه‌نگی ریزبه‌ندی و له به‌رامبه‌ردا ساوسامپتن كه هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی نییه، به چوار خاڵه‌وه له پله‌ی ١٧ههمیندایه.