ئه‌نقه‌ره- AA
له میانی ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجی پرێمیه‌رلیگدا، له دێربی له‌نده‌ندا، یانه‌ی چێڵسی به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی تۆتنهامی برده‌وه.
چێڵسی كه میوانی تۆتنهام بوو، به گۆڵه‌كانی هه‌ریه‌ك له سیلڤا له خوله‌كی ٤٩دا، كانتێ له خوله‌كی ٥٧دا، و رۆدیگه‌ر له خوله‌كی ٩٠+٢دا، بووه براوه‌ی یارییه‌كه.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش چێڵسی بووه خاوه‌نی ١٣ خاڵ و له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵدا كه له‌رووی ژماره‌ی گۆڵه‌وه یه‌كسانن، پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پرێمیهرلیگن و تۆتنهامیش له ٩ خاڵدا مایه‌وه.