Fatih Erel
03 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2022
ئیستانبوڵ - AA
یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) رایگەیاند بەھۆی دەستێوەردانی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا بەشداریکردنی یانەکانی رووسیا لە وەرزی داھاتووی پاڵەوانییەتییەکانی تۆپی پێی ئەورووپا قەدەغەکراوە و داواکاریی رووسیا بۆ مێوانداریکردنی پاڵەوانێتی یۆرۆ ٢٠٢٨ و یۆرۆ ٢٠٣٢ رەتکراوەتەوە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە UEFAوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) دوابەدوای ئەو بڕیارەی کە لە ٢٨ی شوبات سەبارەت بە ھەڵپەساردنی بەشداریکردنی یانەکانی رووسیا لە پاڵەوانێتییەکانی UEFA تاکو راگەیەندراوێکی دیکە دەریکردبوو، ئەمڕۆ چەند بڕیارێکی سەبارەت بە کاریگەریی ئەو بڕیارەی پێشوو لەسەر پاڵەوانێتییەکانی داھاتوو دەرکرد.
- پاڵەوانێتییەکانی یانەکان بۆ وەرزی ٢٠٢٢/٢٠٢٣
بەپێی ئەو بڕیارەی کە لە لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA)وە دەرچووە، وەرزی داھاتوو یانەکانی رووسیا ناتوانن بەشداری لە پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی ئەرووپا، یۆرۆلیگ، پاڵەوانێتی کۆنفرانسی ئەورووپا و پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ خانمان بکەن.