Emrah Oktay,Hemın Othman Mohammed
27 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
یه‌كێتیی تۆپی پێی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (UEFA) رایگه‌یاند كه له وه‌رزی داهاتووه‌وه ته‌كنه‌لۆجیای ڤار (VAR) له خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، به‌كارده‌هێنێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له وه‌رزی 2019-2020ه‌وه ته‌كنه‌لۆجیای ڤار به‌كارده‌هێنرێت.
هه‌روه‌ها ته‌كنه‌لۆجیای ڤار له یارییه‌كانی جامی سوپه‌ر ئه‌ورووپا 2019، پاڵه‌وانێتی ئه‌ورووپا 2020، وه‌رزی 2020-2021 و یاریه‌كانی كۆتایی نه‌ته‌وه‌كان 2021 به‌كارده‌هێنرێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، ئه‌لێكسانده‌ر جیفرین له لێدوانێکی له‌باره‌ی ڤار رایگه‌یاند "له‌و باوه‌ڕه‌دام تا ئابی 2019 به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ده‌سته‌به‌ری كارپێكردنی ئه‌م سیستمه ده‌كرێت و كاتی پێویستمان ده‌بێت بۆ راهێنانی پێویستی ناوبژیوانان. به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌كنه‌لۆجیای ڤار به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك له پاڵه‌وانێتی لیگی ئه‌ورووپا به‌كارده‌هێنرێت".