Mehmet Akif Turan
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2021
تونس - AA
لە تونس یەکەم حاڵەتی توشبوون بە جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا.
لەوبارەیەوە وەزیری تەندروستی تونس، عەلی مواربت لێدوانی بۆ کەناڵی حکوومەتی وڵاتەکەی دا و باسی دواین رەوشی پەتای کۆرۆنای کرد.
مورابت، ئەوەی ئاشکرا کرد کە گەشتیارێکی تەمەن ٢٣ ساڵ کە لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتەوە ھاتووەتە تونس، دوای پشکنین دەرکەوتووە ھەڵگری جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
وەزیری تەندروستی تونس، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ئێستادا توشبووەکە لە شوێنێکی تایبەت کەرەنتین کراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوە فەرمییەکان، تا ئێستا لە تونس بەھۆی پەتای کۆرۆنا ٢٥ ھەزار و ٣٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧١٧ ھەزار و ٩٠٨ حاڵەتی توشبوونیش تۆمار کراون.
لە کۆی دانیشتوانی ١٢ ملیۆنی تونس، تا ئێستا چوار ملیۆن و ٢٢ ھەزار و ٤٧١ کەس دوو دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتووە.