09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
تونس ــ AA
گوتەبێژی پاسەوانی نیشتمانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تونس، خەلیفە شەیبانی رایگەیاند كە لە میانی بۆسەیەكدا لە رۆژئاوای وڵات، هێزەكانیان دوو تیرۆریستیان كوشتووە.
لە لێدوانێكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی تونس گواستیەوە، خەلیفە شەیبانی گوتی: "دوو تیرۆریست لە میانی كەوتنە ناو بۆسەیەكی هێزی پاسەوانی نیشتمانی لە چیای بێرینۆ لە پارێزگای قەسرین رۆژئاوای وڵات، كوژراون".
خەلیفە شەیبانی باسی لەوەشكرد كە هێزی پاسەوانی تونس دەستی بەسەر سێ پارچە چەكی دوو تیرۆریستە كوژراوەكەدا گرتووە کە لە جۆری كڵانشینكۆف بوون.
گوتەبێژی هیزی پاسەوانی نیشتمانی تونس ئاماژەی بەوەش دا كە تا ئێستا رەگەزنامەی دوو تیرۆریستە كوژراوەكە نەزانراوە.