Rawan Subhi Obaiullah
22 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2025
دهۆک- AA
بەرپرسی هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک، دکتۆر سەگڤان حەسەن بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕايگەیاند کە، تووشبوویەکی دیکە بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمار کرا کە ڕەگەزی مێیە و تەمەنی ٤٠ ساڵە.
دکتۆر سەگڤان حەسەن گوتیشی: "تووشبووەکە خوشکی هەمان ئەو کەسەیە کە لە ڕۆژی١٠ـی ئەم مانگە بەهۆی تای خوێنبەبەربوونەوە گیانی لەدەست دا و خەڵکی شارەدێی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی بوو لە پارێزگای دهۆک".
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، بە نەخۆشییەكی كوشندە هەژماردەكرێت.