Şeyma Uzundere
19 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
زیاتر له سێ ملیار و ٦٦٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، تا ئێستا زیاتر له سێ ملیار و ٦٦٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.
له به‌كارهێنانی ڤاكسیندا چین به به‌كارهێنانی زیاتر له یه‌ك ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دۆز له ریزی یه‌كه‌مدا دێت و به دوای ئه‌ویشدا، هیندستان به به‌كارهێنانی زیاتر له ٤٠٦ ملیۆن و ٤٨٠ هه‌زار دۆز له ریزی دووه‌م و ئه‌مریكایش به به‌كارهێنانی زیاتر له ٣٣٧ ملیۆن و ٧٤٠ هه‌زار له ریزی سێیه‌مدا دێت، هه‌روه‌ها به‌ڕازیل به به‌كارهێنانی زیاتر له ١٢٤ ملیۆن و ١١٠ هه‌زار و ئه‌ڵمانیایش به به‌كارهێنانی زیاتر له ٨٥ ملیۆن و ٦٢٠ هه‌زار دۆز له ریزی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا تا ئێستا زیاتر له ٦٣ ملیۆن و ٥٤٧ هه‌زار و ٩٢٢ دۆز به‌كارهێندراوه، به‌مه‌یش لەنێو وڵاتانی جیهاندا، تورکیا ریزبه‌ندی هه‌شته‌می گرتووه له به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادا.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی Worldometers كۆی كردوونه‌ته‌وه، تا ئێستا زیاتر له ١٩١ ملیۆن و ٣١٨ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و زیاتر له چوار ملیۆن و ١٠٨ هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.