Zana Natık Kerem
19 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و وەزیری بازرگانیی سعوودیە، ماجد قەسەبی چۆنیەتی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ریاز-یان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا کازمی پێشوازی لە ماجد قەسەبی کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، چۆنیەتی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ریاز تاوتوێ کراوە، هەروەها سەبارەت بە چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا لە بوارەکانی ئابووریی، وەبەرھێنان و بازرگانیی گفتوگۆکراوە.
باس لەوەشکراوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە میانی دیدارەکەدا جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ھەوڵدەدەن ئاسۆی ھاریکارییە ھاوبەشەکان لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی ھەماھەنگیی عێراقی-سعوودیە پتەوتر بکەن.