Sarmand Hameed
14 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی یارمەتی پزیشکیی خۆپارێزی لە سعوودیە وەرگرتووە، ئەمەش وەک یارمەتییەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن ریازەوە پێشکەش بە بەغدا کراوە.
گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە عێراق ٥.٧ تۆن کەلوپەلی پزیشکیی خۆپارێزی لە سعوودیە وەرگرت.
لە میانی چەند مانگی رابردوودا، عێراق یارمەتی پزیشکی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وڵاتان لەنێویاندا تورکیاوە پێگەیشت بەمەبەستی یارمەتیدانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ٢٩٠ هەزار و ٣٠٩ کەس، لەنێویاندا هەشت هەزار و ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢٤ هەزار و ٧٠٥ تووشبووی ڤایرۆسەکە دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە.