Heman Hussein Yaseen
13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19) بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە، 36 هەزار و 556 کەس.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 573 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، بەمشێوەیە:
دهۆک 250 کەس، هەولێر 193 کەس، سلێمانی 83 کەس، گەرمیان 29 کەس و هەڵەبجە 18 کەس.
راشیگەیاندووە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 274 کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە پاڕێزگای هەولێر بووە بە تێکڕایی 198 کەس، سلێمانی 24 کەس، گەرمیان 32 کەس و هەڵەبجە 20 کەس.
لە راگەیەنراوەکەدا هێما بۆ ئەوە کراوە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 20 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە بە تێکڕای نۆ کەس و پێنج کەس لە هەولێر و پێنج کەس لە دهۆک و یەک کەس لە هەڵەبجە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، 380 هەزار و 436 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و 36 هەزار و 556 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، 23 هەزار و 100یان چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 116یش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
هەروەها ئەوەیش هاتووە کە تا ئێستا، هەزار و 340 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.