اربیل
پسپۆڕێكی ته‌ندروستی هۆشداریی ده‌داته موسڵمانان له‌ڕۆژانی جه‌ژندا خۆپارێزی بكه‌ن له‌زۆر خۆری چونكه مه‌ترسیی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستیان.
هۆشدارییدانهكه هه‌ر بۆ نانخواردن نییه، به‌ڵكو دوور كهوتنهوهیشه له‌خواردنی چوكلێت و شیرینه‌مه‌نی زۆر له‌ڕۆژانی جه‌ژندا.
پڕۆفیسۆر د.جه‌یهون جه‌یهان مامۆستای كۆلیژی پزیشكی له (زانكۆی ئه‌دنان مه‌نده‌ره‌س) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ گوتی"به‌درێژایی مانگێك خه‌لكی ڕۆژو ده‌گرن و تینوێتی و برسێتی ده‌كێشن، پاشان یه‌كڕا نانێكی زۆر ده‌خۆن ئه‌مه‌یش ناهاوسه‌نگییه‌كی به‌رچاو دروست ده‌كات له ته‌ندروستیی مرۆڤدا".
د. جه‌یهون هه‌روه‌ها گوتی " جگه لهنانخواردنی زۆر له‌جه‌ژندا، خه‌ڵكی زیاده‌ڕۆییش ده‌كه‌ن له‌زۆر خواردنی چوكلێت و شیرینه‌مه‌نی، ئه‌وه زیانێكی زۆری هه‌یه بۆ مرۆڤ و هۆكارێكیشه بۆ توشبوون به‌جه‌ڵته‌ی دڵ. به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بن زیاتر له جه‌ژنه‌كاندا روو ده‌ده‌ن".
هه‌ر ئه‌وه نییه دكتۆر جه‌یهون مه‌ترسیه‌كانی خستبێته به‌رچاو به‌ڵكو پێشنیاریشی هه‌یه "وا باشتره زیاتر گرینگی به میوه له‌و رۆژانه‌دا، ئه‌گه‌رنا زیاتر ئه‌و چوكۆلاتانه بخورێ كه له‌شیر یا مادده‌ی سروشتی دروست كراون".