Hawkar Yaseen
03 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٨٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون بەجۆرێک کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢٣٩ تووشبوو، ٢٢٥ لە دهۆک، ٧٦ لە هەولێر، ٣٩ لە گەرمیان، نۆ کەس لە راپەڕین و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩١ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٢٧٩ کەس، ٢٣٦ کەس لە سلێمانی، ٢٠١ کەس لە دهۆک، ٥٣ لە گەرمیان، ١٢ کەس لە هەڵەبجە و ١٠ کەسیش لە راپەڕین.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە، پێنج کەس لە دهۆک، یەک کەس لە سلێمانی و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.
راشیگەیاندووە کە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٩٠٤ هەزار و ٣٣٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ١٧١ هەزار و ٨٧٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ١٥٨ هەزار و ٦٢٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و هەشت هەزار و ٩٤٧ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا چوار هەزار و ٣٠٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.