Hawkar Yaseen
22 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٧٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٤٢٤ تووشبوو، ٢٨٩ لە سلێمانی، ١٨٢ لە هەولێر، ٥٢ لە گەرمیان، ٢٠ کەس لە هەڵەبجە و ١٠ کەسیش لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٦٣ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٥٤ کەس، ٣١٨ کەس لە سلێمانی، ٨٦ کەس لە هەولێر و پێنج کەسیش لە هەڵەبجە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە، سێ کەس لە دهۆک، سێ کەس لە سلێمانی و سێ کەسیش لە هەولێر.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا یەک ملیۆن و ٥٧٧ هەزار و ٩١٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ١٤٣ هەزار و ٧٢٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەروەها تا ئێستا، ١٢٠ هەزار و ٣٧٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٩ هەزار و ٤٣٠ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستا سێ هەزار و ٩٢٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.