Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٦٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە هەولێر بووە بە ٣٩٢ تووشبوو، ٢٨٣ لە دهۆک، ١٩٧ لە سلێمانی، ٥٨ لە گەرمیان، ١٦ لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ١٦ تووشبوو تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠٤ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٠٥ کەس، ١١٥ کەس لە هەولێر، ١٩ کەس لە سلێمانی، ٣٩ کەس لە گەرمیان، ٢٢ کەس لە هەڵەبجە و چوار کەسیش لە راپەڕین چاکبوونەتەوە.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە نۆ کەس، حەوت کەس لە سلێمانی، پێنج کەس لە هەولێر، دوو کەس لە راپەڕین، چوار کەسیش لە هەڵەبجە و یەک کەسیش لە گەرمیان.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٦٧٣ هەزار و ٦٠٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٨٠ هەزار و ٤١٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٥٠ هەزار و ٦٩٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٧ هەزار و ١٥٥ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
هەروەها تا ئێستا دوو هەزار و ٥٦٠ کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.