Cem Genco,Rewa Mahmut Hasan
06 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
هاتای - AA
بەرپرسی میدیایی لقی سووریای وەقفی یارمەتی ئازادییەکان و مافی مرۆڤ (IHH)، سەلیم تۆسون ئاماژە بەوە دەکات کە بە هۆی هێرشە ئاسمانی و پێکدادانەکان، نزیکەی ٨٠ هەزار کەس لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەما بەرەو باکووری پارێزگای ئیدلب کۆچیان کردووە.
سەلیم تۆسون لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە هێرشە چڕەکان بۆ سەر رۆژهەڵاتی حەما بەردەوامی هەیە و بەو هۆیەوە کەسانی سیڤیل لە دۆخێکی ناهەمواردان.
بەرپرسی میدیایی لقی سووریای وەقفی یارمەتی ئازادییەکان و مافی مرۆڤ (IHH)، سەلیم تۆسون گوتی: "بە هۆی هێرشە ئاسمانی و پێکدادانەکان، نزیکەی ٨٠ هەزار کەس لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەما بەرەو باکووری پارێزگایی ئیدلب کۆچیان کردووە. بەهەزاران خێزان ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە و بەرەو ناوچەکانی سنووری تورکیا کۆچیان کردووە. ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن ژمارەی ئەو کەسانە زیاد دەکات".
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بەردەوامن لە رەوانەکردنی یارمەتییەکانیان بۆ لێقەوماوانی سووریا و ئاشکرای کرد کە لە خاڵی سفری سنووریدا شوێن نەماوە کە چادرگەی لێ دروست بکەن و گوتی: "چادری سەدان خێزان لەژێر ئاودا ماوەتەوە".