Yaser Albanna
15 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2019
كه‌رتی غه‌ززه - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی ناوچه‌كانی سه‌ربه سەرایا قودسی باڵی سه‌ربازی جیهادی ئیسلامیان كرد له كه‌رتی غه‌ززه.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل خاڵه‌كانی سەرایا قودسیان له شاره‌كانی خان یونس و ره‌فاح-ی باشووری كه‌رتی غه‌ززه بۆردومانكردووه.
تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌دراوه له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا بۆردومانه‌كان زیانی گیانییان لێكه‌وتووه‌ته‌وه یان نا.
سوپاسی ئیسرائیل له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێش چه‌ند كاتژێرێك له هێرشه‌كه‌یان دوو مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كراوه.
- ٣٤ فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدابوو
سوپای ئیسرائیل به‌یانی ١٢ی تشرینی دووه‌م هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ماڵی به‌ها ئه‌بولعه‌تا، كه یه‌كێكه له فه‌رمانده دیاره‌كانی سەرایا قودسی باڵی سه‌ربازی جیهادی ئیسلامی له خۆرهه‌ڵاتی كه‌رتی غه‌ززه. له‌و هێرشه‌دا ئه‌بولعه‌تا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌سما ئه‌بولعه‌تا كوژران.
له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل، جیهادی ئیسلامی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامدا.
له ئاكامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل ٣٤ فهڵاستینی له كه‌رتی غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستدا كه هه‌شتیان منداڵ و سیانیان ژن بوون، ١١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، دوێنێ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به نێوه‌ندگیری میسر ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یه‌ندراوه و كاتژمێر ٠٥:٠٠ چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.