Mahmut Atanur
15 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2019
جاكارتا - AA
دوای ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٧،١ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، له ویلایه‌تی مالوكو-ی باكووری ئیندۆنێزیا روویدا، ١٣ بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه كه گوڕهكهیان پێنج پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای جیۆفیزیك و كه‌شوهه‌وای ئیندۆنێزیا، دوای ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٧،١ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له شاری جایلۆلۆ-ی ویلایه‌ته‌كه روویداوه، له ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێری رابردوودا ١٣ بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه كه گوڕهكهیان ٥ بۆ ٦،١ پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه‌كانی مالوكو-ی باكوور و سولاویسی باكووری ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاندووه.
به‌رپرسانی ده‌زگای جیۆفیزیك و كه‌شوهه‌وای ئیندۆنێزیا، كه چاودێری بوومه‌له‌رزه و پاش له‌رزه‌كان ده‌كه‌ن، داوایان له دانیشتوانی ناوچه‌كه كرد ئارام بن و ته‌نیا روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسان به هه‌ند وه‌ربگرن.
دەزگای جیۆفیزیک و کەشوھەوای ئیندۆنێزیا ئەو ھۆشداری تسۆنامیەی پاش بوومەلەرزەکەی جایلۆلۆ رایانگەیاندبوو، دوای دوو کاتژمێر لە بوومەلەرزەکە ھەڵیانگرت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بەپێی ئامارە بەراییەکان، بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و كاره‌كانی دیاریكردنی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی جایلۆلۆ به‌رده‌وامه.
له ٢٦ی ئه‌یلوولدا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٦،٨ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له ئامبۆن-ی پایته‌ختی ویلایه‌تی مالوكو روویدا و، به هۆیه‌وه ٣٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.