Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێرشه كیمیاییه‌ی كه رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای گه‌مارۆدراو له سووریا ئه‌نجامیدا، ژماره‌یه‌ك بژارده‌ی سه‌ربازیی پێشكه‌شی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات.
له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، عه‌مید پاتریك رایده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف دانفۆرد ژماره‌یه‌ك بژارده‌ی جۆراوجۆری پێشكه‌شی تره‌مپ كردووه، و راشیگەیاند کە هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و بژاردانه ناخاته‌ڕوو.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه سوپای ئه‌مریكا چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هێرشه كیمیاییه‌كه كردووه و ئایا پێویست ده‌كات ئه‌مه وه‌ڵامێكی سه‌ربازیی بدرێته‌وه یان نا، پاتریك رایده‌ر رایگه‌یاند "ئه‌و وێنانه‌ی كه له تهلهڤیزیۆنهكاندا بینیمان مه‌ترسیدار بوون. به دڵنیاییه‌وه (بژارده‌ی سه‌ربازیی) بژارده‌یه‌كه كه هه‌ڵسه‌نگاندمان بۆ كردووه".
رایده‌ر راشیگه‌یاند "ئه‌گه‌ر بڕیاربێت وه‌ڵامێك بده‌ینه‌وه، ئه‌و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه وه‌ڵامه‌كه له كام بژاردانه ده‌بێت، قسە ناکەم. ئێمه ئه‌ركمان ئه‌وه‌یه كه بژارده‌كان پێشكه‌ش بە سه‌رۆك(ترەمپ) بكه‌ین. ئه‌و خاڵه‌ی كه ئێستا سه‌باره‌ت به‌و رووداوه ترسناكه تێیداین ئه‌وه‌یه: ته‌ماشای ئه‌و بژارده سه‌ربازییانه ده‌كه‌ین كه رێگه‌ی تێده‌چێت و ئه‌مه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م سه‌رۆك".
هاوكات له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، گوته‌بێژی پێنتاگۆن، ئێریك پاهۆن ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای ئه‌مریكا ژماره‌یه‌كی زۆر بژارده پێشكه‌شی تره‌مپ ده‌كات.
ئێریك پاهۆن رایگه‌یاند "له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له بژارده‌كانمان كه هه‌ندێكیان سه‌ربازیی و هه‌ندێكی دیكه‌یان دیپلۆماسین، له‌ژێر تاوتوێكردندان به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی سه‌رۆك له‌وباره‌یه‌وه بڕیاربدات، ناتوانم قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌م".