Sarp Özer
26 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار بە یاوەری فەرماندەکانی سوپا بەرەو لیبیا بەڕێکەوت.
وەزیری بەرگریی تورکیا ئاکار، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپا، جەنەراڵ یاشار گولەر و فەرماندەکانی سوپا لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغاوە بەرەو لیبیا بەڕێکەوت.
چاوەڕوان دەکرێت ئاکار و شاندی یاوەری لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەتی لیبیا، خالید مەشری و وەزیری بەرگریی، سەڵاحەددین نەمروش و وەزیری ناوخۆ، فەتحی باشاغا کۆببنەوە و، دواتر سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی تورکیا لە لیبیا بکەن و لەگەڵ سەربازاندا کۆببنەوە.