Adam Abu-bashal
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
ئەبوجا - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، حه‌وت ملیۆن و ٧٦٤ هه‌زار کەسی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا، ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ حه‌وت ملیۆن و ٧٦٤ هه‌زار و ٢٤، هه‌روه‌ها ١٩٣ هه‌زار و ٨٠٩ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شه‌ش ملیۆن و ٨٤٠ هه‌زار و ٩٧٨ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
زۆرترین حاڵه‌تەکانی تووشبوون له كیشوهرهکە له كۆماری باشووری ئه‌فریقا، مه‌غریب، تونس، لیبیا، میسر و ئه‌سیوپیا تۆماركراون.
زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش له كۆماری باشووری ئه‌فریقا، تونس و میسر تۆمار كراون.
به‌پێی داتاكانی بنكه‌ی بەرگرتن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌فریقا، تا ئێستا زیاتر له ١٢٣ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ئه‌م كیشوه‌ره و نزیكه‌ی ٩٣ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.