Kasım İleri
14 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
بەهۆى كڕينى سیستمى بەرگريى ئاسمانى S-400 لە رووسيا، ئه‌مریكا برياریدا ژماره‌یه‌ك سزا بەسەر توركيادا، بسه‌پێنێت.
لە راگه‌یه‌نراوێكدا كە لەلایه‌ن وەزارەتى گه‌نجینه‌ی ئەمريكاوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژه به‌وه‌كراوه، هه‌ریه‌ك له سەرۆكايەتى فه‌رمانگه‌ی پيشەسازیى بەرگريى سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا، سەرۆكى فه‌رمانگه‌ی پيشەسازیى بەرگريى ئيسماعيل دەمير و هەريەك لە كاربه‌ده‌ستانی فه‌رمانگه‌كه، موستەفا ئالپەر دەنيز و فاروق يغيت، بۆ ليستى سزاكان زیادكراون.
هاوكات بەرپرسێكى باڵاى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا كە روونكردنەوەى له‌باره‌ی ئەو بابەتە دا، و ئاشكرایكرد سزاكانى سەر دامەزراوەى پيشەسازیى بەرگريى توركيا، "قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات ئەمريكا مۆڵه‌تی به‌رهه‌م، ته‌كنه‌لۆژیاكان و ده‌سه‌ڵات بداته توركیا.
بەرپرسەكە ئەوەشى خستەڕوو كە بريارەكە پێدانى قەرز لە سەرووى ١٠ مليۆن دۆلار له‌لایه‌ن هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی دارایی نێوده‌وڵه‌تیی به دامەزراوەى پيشەسازیى بەرگريى و هاتنى بەرپرسانى دامەزراوەكە بۆ ئەمريكا، قه‌ده‌غه ده‌كات.