Nazlı Yüzbaşıoğlu
14 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى دەرەوەى توركيا لەبارەى سزاكانی ئه‌مریكا دژی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی كڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیى S-400ی رووسیی، رايگەياند: "بريارە تاكلايەنەكەى ئەمريكا كە سزا دژی توركيا له‌خۆده‌گرێت، سەركۆنە دەكەين و رەتدەكەينەوە".
وه‌زاره‌ته‌كه راگه‌یه‌نراوێكی سەبارەت به ئەمريكا دژی توركيا، به‌هۆی كڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیى S-400ی رووسیی، بڵاوكردەوە.
لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە: "ئەو بريارە تاكلايەنەیهى ئەمريكا كە ئەمرۆ بەهۆى دابینكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیى S-400ه‌وە دەريكرد و سزا لە دژی توركيا له‌خۆده‌گرێت، سەركۆنە دەكەين و رەتدەكەينەوە".
- "توركيا سڵناكاتهوه لە گرتنه‌به‌ری هەموو ئەو رێكارانەى كە ئاسايشى نیشتمانیی دەپارێزێت"
راگهیهنراوهكه ئاماژەى بەوەشكردووه، ئەو دەنگۆيانەى ئەمريكا كە گوايە سیستمی S-400 سیستمه‌كانی ناتۆ لاواز دەكات، هيچ بەڵگەيەكى تەكنيكى له‌پشته‌وه نييە و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە:
- "ئەوەى ماوە بيڵێين لەم بابەتەدا ئه‌وه‌یه توركيا، داواى درووستكردنى گروپێكى تەكنيككار دەكات كە ناتۆ-شى تێدا بەشداربێت. چەندين جار پێشنيازى تاوتوێیكردنی بابەتەكەى بە شێوەيەكى كرداریى و دوور لە سياسەت و پێشمەرج كردووە. لەم رووەوە ئەمريكا، پێشنيازى چارەسەرى نێوان دوو هاوپەيمان و لە رێگەى ديپلۆماسى و ديالۆگەوە رەتكردووەتەوە و پەنای بردووە بۆ سزاى تاكلايەنە كە هەڵسوكەوتێكە دوورە لە هەموو توانایه‌كی تێگه‌یشتن.
توركيا هەنگاوى پێويست بە شێواز و كاتى گونجاو دەنێت لە دژى ئەم بڕيارەى كە زيانى نه‌رێنی لەسەر پەيوەندييەكانمان هەيە. توركيا سڵناكاتهوه لە گرتنه‌به‌ری هەموو ئەو رێكارانەى كە ئاسايشى نیشتمانیی دەپارێزێت. داوا لە ئەمريكا دەكەين چاو بەو سزا ناڕەوايەدا بخشێنێتەوە و پاشگه‌زبێته‌وه لەو هەڵە مه‌ترسیداره".