Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
28 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن – AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا، كارلۆس ئالفرێدۆ ڤیجچیۆ-ی بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی ڤێنیزوێلا له ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرد كه له لایه‌ن خوان گوایدۆ-وه ده‌ستنیشانكراوه و ئه‌مریكاش دانی به خوان گوایدۆ-ی داناوه وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ڤێنیزوێلا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، ڤیجچیۆ كه سیاسه‌تمه‌دارێكی ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلایە و له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه په‌نای بردۆته به‌ر ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی نێوان ڤێنیزوێلا و ئه‌مریكا رێك ده‌خات و له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی پێدراوه.
مایک پۆمیپۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه ڤیجچیۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ده‌یڤید هال-یش كۆبۆته‌وه و له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دەیڤید هال جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیری ته‌واوه‌تی ئه‌مریكا كردۆته‌وه بۆ گوایدۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆمپیۆدا هاتووه "ئه‌مریكا تامه‌زرۆیانه چاوه‌ڕێی كاركردنه له‌گه‌ڵ ڤیكیۆ و ئه‌و تیمه دیپلۆماتكارییهی له لایه‌ن سه‌رۆكی كاتی گوایدۆوه دیاری ده‌كرێن".
گوایدۆ رایگه‌یاندبوو ده‌ستیكردووه به كار بۆ ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌رانی ڤێنیزوێلا له وڵاتان و رایشگهیاندبوو ڤیجچیۆی بۆ نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌مریكا ده‌ستنیشان ده‌كات كه ده‌گوترێت ناوبراو له ئه‌مریكاوه نزیكه.