Zana Natık Kerem
28 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
قاھیرە ــ AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن سەبارەت بەو رەخنانەی کە بەم دواییانە دوو بەرپرسی ئیتاڵیا لە سیاسەتی فەڕەنسایان گرتبوو سەبارەت بە لیبیا رایگەیاند کە ئەو رەخنانە ھیچ گرنگی و بەھایەکیان نییە.
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ میسر، ئیمانوێل ماکرۆن بۆ کەناڵی "فرانس ٢٤" دوا و وەڵامی رەخنەکانی ئەم دواییانەی دوو گەورە بەرپرسی ئیتاڵیای دایەوە سەبارەت بە سیاسەتی فەڕەنسا لە لیبیا.
ئیمانوێل ماکرۆن گوتی: "وەڵامی رەخنەکان نادەمەوە، چونکە لەبنەڕەتدا، ھیچ گرنگی و بەھایەکیان نییە".
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەوەشی گوت "گەلی ئیتاڵیا دۆستی ئێمەیە و شایەنی سەرکردەگەلێکە لە ئاست مێژووەکەیدا".
ھەفتەی رابردوو جێگرانی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، ماتیۆ سالڤینی و لویجی دی مایۆ رەخنەیان لە فەڕەنسا گرتبوو و رایگەیاندبوو کە فەڕەنسا ھیچ بەرژەوەندییەکی لە سەقامگیری لیبیادا نییە.