Muhammed Ali Kamal
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرک - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە، گه‌یشته ٢٢٠ ھەزار و ٩٨٩ كه‌س.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیھاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩ ھەزار و ٤٣٠ کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتیی تووشبووان گهیشثووهته هه‌شت ملیۆن ٩٧ ھەزار و ٩٧٣ کەس.
ھاوکات ٩٦٢ كه‌سی دیكه دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه وكۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان گەیشتووه‌ته ٢٢٠ ھەزار و ٩٨٩ کەس.
هه‌روه‌ها زیاتر له پێنج ملیۆن و ٢٢٩ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژماره‌ی پشكنینی ئه‌نجامدراو ١٢٠ ملیۆن و ٥٢٧ ھەزاری تێپه‌ڕاندووه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨٦٢ هه‌زار و ١٢٤ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٨٤٥ هه‌زار و ٦٥٦ حاڵه‌ت تێكساس و به ٧٣٨ هه‌زار و ٧٤٩ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٤٠٣ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە نزيكەى حەوت ملیۆن و ٢٤٤ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل کە لە سەرووى پێنج ملیۆن و ١١٤ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکردووە.