Kasım İleri
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن- AA
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM)، بڵاویكرده‌وه فڕۆكه F-35ه‌كانی ئه‌مریكا به هاوه‌ڵی فڕۆكه F-35ه‌كانی ئیسرائیل، له كایه‌ی ئاسمانیی ئیسرائیل مانۆڕێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (AFCENT) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه سێیه‌مین مانۆڕی "Enduring Lightening III" كه به زۆریی به به‌شداریی فڕۆكه F-35ه‌كانی هه‌ردوو وڵات، به‌ڕێوه‌چوو، كۆتاییهاتووه.
باس لهوهشكراوه له مانۆڕه‌كه‌دا فڕۆكه تانكه‌ر و رادارهكانیش له مانۆڕه‌كه‌دا وه‌ك فڕۆكه‌ی دوژمن به‌شدارییان كردووه.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ی فڕۆكه F-35ه‌كان مه‌شقیان له‌سه‌ر رێگرییكردن له هێرشه ئاسمانییه‌كان كردووه و له وشكانی و له ئاسمان به‌ره‌وڕووی فڕۆكه‌كانی دوژمن بوونه‌ته‌وه و تێستی توانایان بۆ گه‌یشتن به ناوچه‌ی ئامانج كراوه.
ئەمە لەکاتێکدایە ئیسرائیل خاوه‌نی ١٦ فڕۆكه‌ی F-35ه.