Rewa Mahmood Hasan
19 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
راسپێردراوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێڕاق جۆی هود رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا داوا بكات ده‌شێت سه‌ربازه‌كانیان له عێڕاق بكشێننه‌وه.
هود ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌سه‌ر بانگه‌وازی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی، سه‌ربازانی ئه‌مریكا هاتوون و گوتی، ''ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراقی داوا بكات، هێزه‌كانمان، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی ناتۆ ده‌كشێنه‌وه.
هود بیری هه‌موو لایه‌كی هێنایه‌وه كه ته‌نیا راوێژكاری سه‌ربازیی و مهشقپێكهرانیان له عێراقن و هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی تایبه‌ت به ئه‌مریكا بوونی نییه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ٥ هه‌زار و ٢٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی هاوشانی هێزه عێراقییه‌كان جموجۆڵ ده‌كه‌ن و جه‌ختی كرده‌وه كه هێزه عێراقییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك به‌بێ راوێژكارانی سه‌ربازیی بیانی ئاسایش بپارێزن.
هود هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه باس له بڵاوه‌پێكردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن له‌عێراق.