Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
20 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای-ئین ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌و لووتكهیهی له 27-28ی شوبات له‌گه‌ڵ سەرکردەی كۆریای باكوور سازده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه، كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان تره‌مپ و جای ئین بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "سه‌رۆك تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای-ئین ئه‌نجامداوه له‌باره‌ی ئه‌و لووتكهیهی له به‌رواری 27-28ی شوباتدا له شاری هانۆی ڤیێتنام له‌گه‌ڵ سەرکردەی كۆریای باكوور سازده‌كرێت. هه‌ردوو سه‌رۆك هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نزیكیان هه‌بێت له‌باره‌ی لووتكه‌كه".
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به كۆریای باكوور بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هیچ په‌له‌یه‌كی نییه له داماڵینی كۆریای باكوور له چه‌كی ئه‌تۆمی و گوتی: "هیچ گوشارێك نییه له‌باره‌ی ماوه. وه‌ك ئه‌نجام ده‌مانه‌وێت ببینین كه كۆریای باكوور له چه‌كی ئه‌تۆمی داماڵدراوه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له گوتاره‌كه‌یدا له كۆنگرێس باسی له دووه‌مین لووتكه‌ی كردبوو له‌گه‌ڵ سه‌رکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون.