Recep Şakar
17 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2021
مێلبۆرن – AA
وه‌زیری به‌رگریی ئوسترالیا، پیته‌ر داتون رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی رێگه ده‌دات به بونیادنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی ژێرده‌ریایی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له ئوسترالیا و وه‌ڵامی چین و فه‌ڕه‌نسایشی دایه‌وه كه كاردانه‌وه‌یان نیشان دابوو له به‌رامبه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شێتی ئه‌منیی AUKUS.
داتون له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی نوێی هاوبه‌شی ئه‌منی كه ده‌بێته هۆی بونیادنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی ژێرده‌ریایی كانبێڕا و له‌نێوان ئوسترالیا، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا واژووی له‌سه‌ر كراوه، بۆ Avustralya Sky Newsدوا.
داتون رێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شێتی ئه‌منیی AUKUS كه كورتكراوه‌ی ناوی هه‌رسێ وڵاته به ئینگلیزی به "بڕیارێكی مێژوویی" له‌قه‌ڵه‌م دا.
ناوبراو به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاشتیدایه له ناوچه‌كه، گوتی: "له ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ زۆربایی و ده‌ستتێوه‌رداندا نین، به‌ڵكو ئاشتی و سه‌قامگیریمان ده‌وێت".
دوای رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان ئه‌و سێ وڵاته فه‌ڕه‌نسا كاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر ههڵّوهشاندنهوهی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی رێگه‌ی جۆش ده‌كرد بۆ دروستكردنی ژێرده‌ریای له‌نێوان ئوسترالیا و كۆمپانیای ناڤال'ی فه‌ڕه‌نسی، به‌ڵام له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا داتون رایگه‌یاند كه "داوای لێبوردن له فه‌ڕه‌نسا ناكات".
وه‌زیری به‌رگریی ئوسترالیا رایگه‌یاند كه وزه‌ی ئه‌تۆمی ژێرده‌ریایی به پشتیوانی ئه‌مریكا بژارده‌یه‌كی زۆر باشتر بووه و گوتی: "ئێمه سه‌یری بژارده به‌رده‌سته‌كانمان كرد. له‌و بڕیارانه‌ی ئێمه ده‌یده‌ین، به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه نیشتمانییه‌كانمان به بنه‌ما ده‌گرین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان كاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئوسترالیا و رایگه‌یاند كه ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمانییه‌تی نایه‌ته‌وه و گوتی: "به راستی له پشته‌وه خه‌نجه‌رمان لێ درا. په‌یوه‌ندییه‌كی متمانهدارمان له‌گه‌ڵ ئوسترالیا دروست كردبوو به‌ڵام ناپاكی له‌و متمانه‌یه كرا".
داتون، رەخنەکانی چین-ی بە "کاڵ و کرچ" وەسف کرد و رایگەیاند: "ئەمانە لێدوانی بێبەرهەم و کاڵ و کرچن و بە مایەی شەرمەزارییان دەزانم".
لای خۆشییەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، کاوۆ لیسییەن، رێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شێتی ئه‌منیی AUKUSی وەک شتێکی زیانبەخش بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ناوبرد و ، گوتیشی: "AUKUS گورزێکی مەترسیدار لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەدات، دەبێتە هۆی زیادبوونی چەک و زیانیش بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆم، دەدات".
- رێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شێتی ئه‌منیی AUKUS
سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، سکۆت مۆریسەن سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا، بۆریس جۆنسن دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تییدا دەستپێکی هاوپەیمانییەکی ئەمنی نوێیان بە ناوی "AUKUS" راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کرابوو کە هاوکاری نەمسا دەکەن بۆ ئەوەی ببێە خاوەنی ئەو ژێردەریاییانەی بە وزەی ئەتۆم کار دەکەن، ئەم ژێردەریاییانە لە ناوچەکانی زەریای هێمن و زەریای هیندی جێگیر دەکرێن و بۆ پەرەدان بە بەها و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی وڵاتانی ئەندامی ناو رێکخراوەکە بەکاردەهێندرێن.
ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەم رێککەوتننامەیە لە بەرامبەر گەشەکردنی سەربازی چین لە ناوچەکانی زەریای هێمن و زەریای هیندی ئەنجامدراوە.
هەروەها ئەم رێککەوتننامە هاوبەشە کۆتایی هێنا بە پڕۆژەی دیزاین کردنی ١٢ ژێردەریایی لەلایەن کۆمپانیایەکی فەڕەنسییەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦دا و بە گوژمەی ٩٠ ملیار دۆلار لە نێوان کۆمپانیاکە و حکوومەتی ئوسترالیا واژۆ کرابوو.