Ömer Koparan
17 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2021
باب - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی جێگیرکراو لە ناو ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی باب لە باکووری سووریا، حەوت کەسی سڤیل برینداربوون.
بۆمبێک کە لە ناو ئۆتۆمبیلێک جێگیر کرابوو، لە گەڕەکی زەمزەمی سەر بە شارۆچکەی باب کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە تیرۆر پاککرایەوە، تەقێندرایەوە.
پەلامارە تیرۆریستییەکە برینداربوونی حەوت کەسی لێکەوتەوە.
بریندارەکان گوازرانەوە نەخۆشخانەکانى ناوچەكە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ كۆنترۆڵكردن ئاگرى تەقينەوەكە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
تەقینەوەکە، زیانی ماددی بە ئۆتۆمبێل و دوکانەکانی ناوچەکەی گەیاند.
ھێزە ئەمنییە خۆجێیەکان کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شوێنی رووداوەکە، لەسەر ئەگەری ئەوە راوەستاون کە تەقینەوەکە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکەوە ئەنجامدرابێت.
شارۆچکەی باب لە باکووری سووریا، لە ساڵی ٢٠١٧دا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پاککرایەوە.