Ekip
02 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2021
بەغدا - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و ھاوتا ئیتاڵییەکەی، ماریۆ دراگی لە میانی ئەو کۆبوونەوەی کە ئەمرۆ ھەینی لە رۆما ئەنجامیاندا، تاوتوێی پتەوکردنی ھەماھەنگیی سەربازییان لە نێوان ھەردوو وڵاتدا کرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، کازمی لە میانی گەشتەکەیدا بۆ ئەورووپا، دوێنێ پێنجشەممە لە برۆکسلەوە گەیشتووەتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.
كازمى ئەمڕۆ هەينى لە كۆشكى سەرۆكايەتى وەزيران لەلايەن دراگييەوە پێشوازى لێكراوە و كۆبوونەوەيەكيان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "کازمی، ستایشی رۆڵی ئیتاڵیای لە ناو ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش و پاڵپشتييەكانيان بۆ ھێزەکانی عێراقی کردووە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە کازمی خواستی عێراقی بۆ فراوانکردنی ھەماھەنگیی سەربازیی لەگەڵ ئیتالیا لە بوارەکانی نەھێشتنی تاوان و بەدواداچوون بۆ قاچاخچێتی پارە و چالاکییە قەدەغەکراوەکانی دیکە خستووەتەڕوو.