02 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2021
بەغدا - AA
حکوومەتی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ ھەینی، لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوێت، ئەو ١٧ راوچیە عێراقییەی کە بەھۆی بەزاندنی ئاوە سنوورییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەرکرابوون، ئازادکران.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دوای بەدواداچوونێکی چڕ بۆ ئازادکردنی ١٧ راوچیی عێراقی کە پێش دوو رۆژ لەلایەن ئاسایشی کەناراوەکانی کوێتەوە دەستگیرکرابوون، ئەمڕۆ رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کرانەوە.
جێگەی باسە رۆژی چوارشەممە، کۆمەڵەی راوچییەکانی عێراقی ناحکوومی، لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەی ئاشکراکردبوو کە ئاسایشی کەناراوەکانی کوێت، دوو راوچیی عێراقيان بە بیانووی بەزاندنی سنووری ئاویی ئەو وڵاتە لە ناوچەی خۆر عەبدوڵڵا، دەستگیرکردووە.
لە ساڵی ٢٠١٣دا، عێراق و کوێت رێککەوتنامەیەکیان لەسەر رێکخستنی سنووری ئاویی لە خۆر عەبدوڵڵا واژۆکردووە و بەپێی ئەو رێککەوتنە خۆر عەبدوڵڵا کە دەکەوێتە سەرووی باکووری کەنداوی عەرەبییەوە لە نێوان ھەردوو وڵاتدا دابەشکراوە.