Barış Gündoğan
05 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
لە خولی یەکەمی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا کە لە ٣٨مین کۆنگرەی گشتی پارتەکەدا بەڕێوەچوو، هیچ بەربژێرێک نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بێنێت و هەڵبژاردنەکە بۆ خولی دووهەم دواخرا.
خولی دووهەمی دەنگدان لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی شەو دەستی پێکرد و تا ٢:٣٠ خولەکی خایاند.
لە ئەنجامدا ئۆزگور ئۆزەل بە بەدەستهێنانی ٨١٢ دەنگ بە سەرۆکی گشتی جەهەپە هەڵبژێردرا و لە دەنگدانەکەدا کەماڵ کڵچدار ئوغڵو ٥٣٦ دەنگی بەدەست هێنا.
بەو پێیە پەرلەمانتاری مانیسا ئۆزگور ئۆزەل بووە هەشتەمین سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا.