Utku Şimşek
05 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر خواکورک لە باکووری عێراق ئەنجامدراوە و تێدا ١٥ شوێن کراوەتە ئامانج کە بەشێکیان بەرپرسە باڵاکانی تیرۆریستانی تێدا بووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆرەکانی کۆمەڵایەتی بە ناونیشانی "درێژەدان بە ڕووخانی حەشارگەکانیان"، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "کاتژمێر ١٩:٣٠ خولکی ڕۆژی ٤ی تشرینی دووهەم، لەسەر بنەمای ٥١مین ماددەی ڕێکەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی بەرگری ڕەوا و بە مەبەستی ئاسایشی گەلەکەمان و هێزە ئەمنییەکان لەهەر چەشنە کردەوەیەکی تیرۆریستی، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە ناوچەی خواکورک لە باکووری عێراق کراوەتەوە سەر تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەشکەوت، حەشارگە و پەناگە و کۆگای تیرۆریستان کە بەرپرسە باڵاکانیشی تێدا بووە، بە گشتی ١٥ ئامانج لەناو بران".